ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر: خاوەنکار و کاسبکاران لە نەناردنی مووچە ناڕازین
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر دووپاتی دەکاتەوە، لەبەر ئەوەی حکوومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی خەرج نەکردووە، هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان وەک پێویست ئامادەکارییان بۆ جەژن نەکردووە و بووەتە بێ بازاڕی.
پێنجشەممە، 05-06-2025، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر ڕاگەیەنراوێکی لـەبارەی دۆخی بازاڕ و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە.
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر ڕەخنەی توند لە حکوومەتی فیدراڵی دەگرێت و ئاماژە بەوە دەدات "حکوومەتی عێراق، وەکو پیشەی چەندین جارەی ڕابردووی، بیانوویەکی تری هێناوەتەوە و شایستە داراییەکانی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەنارد تا مووچە دابەش بکات، ئەمەش وایکرد هاووڵاتییان نەتوانن وەکو پێویست ئامادەکاری بکەن بۆ جەژن و بووەتە بێ بازاڕی و نیگەرانی خاوەنکار و کاسبکارانی هەرێمی کوردستانیش، سەرەڕای کێشە دروستکردن لە هەناردەکردنی بەرهەمەکانی کۆمپانیا، کارگە و بازرگانانی هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی تری عێراق."
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "ئێمە وەکو ئەنجوومەنی کارگێڕیی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، دروستکردنی ئەم کێشانە بە سیاسی دەزانین و جگە لە ئازاردانی هاووڵاتییان و بازرگانان و خاوەنکارانی کوردستان و تەگەرە خستنە بەردەم ئەو پرۆسە ئاوەدانکردنەوەیەی کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەت کابینەی نۆیەم کردوویەتی، هیچی تری لێ نابینین."
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر دووپاتی کردووەتەوە، بڕیاری حکوومەتی فیدراڵی بۆ خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان "پێچه‌وانه‌ى بڕگه‌كانى ده‌ستوورى عێراقه كه هاووڵاتيیان وه‌ك يه‌ك مافيان هه‌يه هه‌روه‌ها دادگاى فيدڕاڵى عێراق بڕيارى خه‌رجكردنى مووچه‌ى به‌رده‌وامى داوه، ئه‌م كاره‌ى حكوومه‌تى عێراق جۆرێكى له سزادانى به كۆمه‌ڵى هاووڵاتيیانى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر ئه‌مه‌ش له خۆي‌دا دژى ياساكانى مافى مرۆڤه كه خۆى له گه‌مارۆدانى ميلله‌تێك ده‌بينێته‌وه كه دژى هه‌موو ياسا كارپێكراوه نێودهوڵهتيیهكانه."
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر داوا لە کونسوڵگەری و نوێنەرایەتی بیانی و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و رێكخراوى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان دەکات "بێنه سه‌ر هێڵ و گوشار بخەنە سەر حکوومەتی عێراق، بۆ لادانى ئه‌م سزايانه له‌سه‌ر هاوڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان."