لە سۆران ڕێگری لە بڵاو بوونەوی تای خوێنبەربوون دەکرێت
تیمه‌كانی ته‌ندروستی و به‌شی نه‌خۆشییه‌گوازراوه‌كان، له‌چوارچێوه‌ی ڕێكاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی تای خوێنبەربوون هه‌ڵمه‌تێكی چڕی وشیاری خۆپارێزی و پشكنین لە کوشتارگە و گۆشتفرۆشه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران دەست پێ کردووە.
جه‌واد مه‌هدی، به‌رپرسی نهخۆشیهگوازراوهكانی سۆران بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، هەرچەندە ئەمساڵ هیچ حاڵه‌تێكی تای خوێنبەربوون له ئیداره‌ی سەربەخۆی سۆران تۆمار نه‌كراوه، بەڵام ڕێوشوێنی پێویست گیراونەتهبهر و گۆشتفرۆشەکانیش ڕێنەمای کراون و ئەوانیش پێیه‌وه پابه‌ندن.
هەروەها ڕێباز ئه‌مین، گۆشتفرۆش و ئه‌نجوومه‌نی گۆشتفرۆشانی سۆران لەبارەی تای خوێنبەربوون گوتی: نه‌خۆشیه‌كی گوازراوەیە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ، کە له‌ڕێگه‌ی گه‌نه‌یه‌كی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه یان به‌ركه‌وتنی به‌خوێنی ئاژه‌ڵێكی تووش بوو له‌كاتی سه‌ربڕین و دوای سه‌ربڕین ده‌گوازرێته‌وه و له مرۆڤ بۆ مرۆڤیش بەهەمان شێوە.
ئاماژەشی دا، بۆ دڵنیابوون لە گۆشتەکە و ڕێگری‌کردن لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسەکە، لە کاتی سەر بڕینی ئاژەڵەکە و دوای سەربڕینیش پشکنین بۆ گۆشتەکە دەکرێت. باسی لەوەش کرد، ئەو گۆشتەی دێتە بازار بە مۆری وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دێت.