جەیمس لانکفۆرت: بۆ ئەوەی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان وەک کوردستان بچنە عێراق، دەبێ میلیشیا نەمێنێت
سیناتۆرێکی ئەمەریکی ئاماژە بە گرنگیی گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان کرد و گوتی: گرێبەستەکانی بواری وزە زۆر گرنگ بوون.
جەیمس لانکفۆرت، سیناتۆری ئەمەریکی بۆ کوردستان24 گوتی: کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە ئەمەریکا زۆر گرنگ بوو، لەگەڵ ئەوەشدا واژووکردنی گرێبەستەکانی بواری وزە لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمەریکییەکان پڕ بەها و نرخ بوو، چونکە ئێمە دەمانەوێت بەتایبەت وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش بەگشتی بکەین، دەمانەوێت خەڵک لەسەر ئەو گرێبەستانە یەکگرتوو بن.
جەیمس لانکفۆرت دەڵێت: ئەوەی پەیوەستە بە وەبەرهێنان، یەکێ لە ڕێگرییەکانی هەبوونی میلیشیاکانە لە عێراق،بۆ ئەوەی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان هاوشێوەی هەرێمی کوردستان بێنە عێراق، دەبێ میلیشیا نەمێنیت"