عێراق لە بەرهەمهێنانی خورما شەشەمی جیھانە

پێشتر یەكەمی جیھان بوو

K24 - ھەولێر

دوای ئەوەی عێراق لە بەرھەمھێنانی خورما لە ریزبەندی یەكەمدا بوو، كەچی ئێستا لە ریزبەندی شەشەمی سەر ئاستی جیھاندا دێت.

كۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازی و بە بازاڕكردنی خورمای عێراق رایگەیاند، عێراق خاوەنی 629 جۆر خورمایە و دابەشكراوەتە سەر 21 ملیۆن داری خورما، بەو جۆرەش دوای ئەوەی لە پلەی یەكەمی جیھاندا دەھات، كەچی ئێستا بۆ پلەی شەشەم داكەوتووە.

كۆمپانیاكە ئاماژە بەوەشدەدات، داكەوتنی بەرھەمھێنانی عێراق لە خورما، بۆ دابەزینی نرخەكەی و سستبوونی پیشەسازی دەگەڕێتەوە.

جەختیشیكردەوە، كۆمپانیاكە پشتی بە میكانیزمێكی نوێ بۆ دیاریكردنی نرخی خورما بەستووە كە ئەویش ملیۆنێك و 500 ھەزار دینارە بۆ ھەر تۆنێك .

Fly Erbil Advertisment