هه‌ولێر.. ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران

ژمارەیەک تۆمەتبار، کە لە چەند وڵاتێکی جیاوازەوە بە قاچاخ هاتووبوونە پارێزگای هەولێر، دەستگیر کران.
هەینی، 6ـی حوزەیرانی 2025، عەمید کامیل محەممەد، بەڕێوەبەری نشینگەی هەولێر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی هه‌ولێر به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ئاسایشی هه‌ولێر، هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه ده‌ست پێ کرد، كه به نایاسایی هاتبوونە هه‌ولێر. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كرد كه خه‌ڵكی وڵاتانی نه‌یجیریا، به‌نگلادیش و سووریا بوون، هەروەها به‌شێك لەو تۆمەتبارانە لە خوارووی عێراقه‌وه هاتبوونە هه‌رێمی كوردستان.
بەڕێوەبەری نشینگەی هەولێر گوتی: ئامانجی هەڵمەتەکە بۆ ئەوەیە ڕێگەنەدرێت هیچ کەسێک بە ڕێگەی قاچاخ بێتە هەرێمی کوردستان و هەولێر.
تۆمه‌تباره‌كان كارتی نشینگه و پشكنینیان نه‌بووه و ویستبوویان له هه‌ولێر كاربكه‌ن، تۆمەتبارەکان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نشینگه‌ی هه‌ولێر رێكاری پێویستیان به‌رانبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر و ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كانی خۆیان ده‌كرێنه‌وه.