بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دهۆک: مەلەکردن و لێخوڕینی بەلەم لە بەنداوەکان قەدەغەیە
بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دهۆک ڕایگەیاند، ڕێکاری یاسایی بهرانبهر ئەو کەسانە دەگرنە بەر کە لە بەنداوەکان مەلە دەکەن و بەلەم لێ دەخوڕن.
یەکشەممە 8ـی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی دایە هاووڵاتییان و ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان، مەلهکردن لە نێو بەنداوەکان و بەتایبەتی بەنداوی دهۆک، خنس و کەشکان قەدەغەیە.
هەروەها باسی لەوەش کردووە، لێخوڕینی بەلەم و Jet Ski لە ناو بەنداوەکان قەدەغەیە، هەر کەسێکیش پابەند نەبێت، ڕێکاری یاسایی لە بەرانبەری دەگیرێتە بەر.