بە فەرمی پۆرتوگال بووە پاڵەوانی نەیشنز لیگ

پۆرتوگال سێیەمین نازناوی لە مێژووی خۆیدا بەدەستهێنا

پۆرتوگال لە كاتی بەرزكردنەوەی نازناوی نەیشنز لیگی 2025 ـ یاریگەی ئالیانز ئارینا لە میونشن
پۆرتوگال لە كاتی بەرزكردنەوەی نازناوی نەیشنز لیگی 2025 ـ یاریگەی ئالیانز ئارینا لە میونشن

پۆرتوگال بە سەركردایەتی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ دووەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی نەیشنز لیگ، پیاوی یارییەكەش نونو مێندێز بەرگریكاری پاریس سانجێرمان بوو كە لەو یارییەدا كۆنترۆڵی لامین یامالی كرد بوو.
لە یاریی كۆتایی نەیشنز لیگ لە یاریگەی ئالیانز ئارینا لە میونشن، هەڵبژاردەكانی ئیسپانیا و پۆرتوگال رووبەڕووی یەكتر بوونەوە، بە درێژایی كاتی یارییەكە و دوو نیوەی زیادكراویش یارییەكە بە 2 گۆڵ بۆ هەرلایەكیان كۆتایی ها.
گۆڵەكانی ئیسپانیا لە نیوەی یەكەم لە لایەن زوبیمێندی و ئاورزاباڵ تۆمار كران، گۆڵەكانی پۆرتوگالیش مێندێس لە نیوەی یەكەم و كریستیانۆ رۆناڵدۆش لە كۆتاییەكانی نیوەی دووەم تۆماریان كرد.
دواجار هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە لێدانە یەكلاكەرەوەكان لە ئیسپانیای بردەوە و بووە پاڵەوانی نەیشنز لیگ، ئەمەش سێیەمین نازناوی بەرازیلیەكەی ئەورووپا بوو لە مێژوودا.
لەو یارییەدا لامین یامال سەرەڕای ئەوەی بەڵێنی دا بوو گۆڵ بكات، بەڵام بە پێچەوانەوە ئاستێكی ناجێگیری پێشكەش كرد و نەیتوانی هیچ گۆڵ و ئاسیستێك بكات و 22 جار تۆپی لەدەست دا و گۆڕانكاریشی پێكرا، لەبەرامبەردا نونۆ مێندێس لە راگرتنی لامین یامال رۆڵێكی كاریگەری هەبوو، هاوكات بە باشترین یاریزانی یارییەكەش دیاریكرا.