13 چەكداری داعش كوژران

ئۆپەراسیۆنێكی دیكە ئەنجام دەدرێت

K24 - ھەولێر

لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی هێزەکانی عێراق لە باشووری مووسڵ، 13 چەکداری داعش کوژران و 23ی دیکەش دەستگیرکران.

ئیسماعیل مەحلاوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند، هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لە ناوچەکانی هەردوو شارەدێی گەیارە و شۆرە، لە باشووری موسڵ ئەنجامدا و بەهۆیەوە 13 چەکداری داعش کوژران و 23ی دیکەش دەستگیرکران.

مەحلاوی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە رۆژانی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنی هاوشێوەی لە ناوچەکانی دیکەی پارێزگاکە ئەنجام دەدەن.