وەزارەتی دارایی لەبارەی قەرزەكان بڕیارێكی نوێ دەدات

لە 15% قەرزه‌كانی خۆش بێت

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوه‌ لە 15% قەرزه‌كانی خۆش بێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری به‌ گوێره‌ی رێنمایی ژمارە 16، نووسراوێكی ئاراسته‌ی سەرجەم وەزارەتەکان و فەرمانگە نەبەستراوەکان بە وەزارەته‌كان كردووه‌، بڕیاریداوه‌ لە 15% ئەو قەرز و سزایانە خۆشدەبێت ئەگەر بە یەکجار بدرێنەوە حکومەت.

بە گوێرەی بڕیارەکە، رێژه‌ی لێخۆشبوونه‌كه‌ پێشینەكانی خانووبەرە، پیشەسازی، کشتوکاڵی و گەشتیاری ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر سوودمه‌ندبووان له‌ كاتی دیاریكراو به‌ شێوەی کاش قه‌رزه‌كان بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه‌.

هەر لە بڕیارەکەدا هاتووە، شێوەی پێشینەی هاوسەرگیری و پێشینەی قەرزی بچووک خۆشدەبن، ئەگەر سوودمه‌ندبووان بە شێوەی کاش و بە یەک گوژمە بەر لەو ماوەی دیاریکراوە قه‌رزه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه‌.

دوا رێککەوتیش بۆ دانەوەی قەرز و سزایاكان سەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتوو دەبێت.