کەشوهەوای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەینێ ڕاگەیەنرا

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند.

لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە، 10-06-2025، لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات نیمچە هەور دەبێت؛ لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمەباران لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ لەو ناوچانەدا."

وەکوو ئەوەی ئاماژەی پێ دراوە، بەراورد بە دوێنێ دووشەممە، 09-06-2025، پلەکانی گەرما ئەمڕۆ سێشەممە، 10-06-2025، کەمێک بەرز دەبنەوە. 

پێشبینیش کراوە، کەشی سبەینێ چوارشەممە، 11-06-2025، "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەلاتیش، نیمچەهەور بێت."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، پلەکانی گەرما لە سبەینێ چوارشەممە، 11-06-2025، بەراورد بە ئەمڕۆ سێشەممە، 10-06-2025، بەرزتر دەبن. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 41 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی

دهۆک: 40 پلەی سیلیزی 

کەرکووک: 43 پلەی سیلیزی  

زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی

سۆران: 38 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی

 
 
 
Fly Erbil Advertisment