نرخی نەوت بەرزبووەوە
نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ 46 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە
K24 - ھەولێر
بەهۆی دابەزینی بەرهەمهێنانی نەوت لە کەنداوی مەکسیك و چاوەڕوانییەکان بە داتاکانی نەوتی عەمبارکراوی ئەمەریکا نرخی نەوت بەرزبووەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، بەهۆی خۆئامادهكردنی كۆمپانیاكان بهر له هاتنی زریانی لۆرا کە بەهۆیەوە کۆمپانیاکان 299 سەکۆی بەرهەمهێنانی نەوتی و 11 سەکۆی هەڵکۆڵینی نەوتیان جێهێشتووە، بهو جۆرهش 84%ـی بەرهەمهێنانی نەوت کەمیکردووە.
ئەوەش وایکرد لە میانی مامەڵەکانی ئەمڕۆ 26/8/2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتوو بۆ مانگی تشرینی یەکەم بە رێژەی 0.3% بۆ 46.01 دۆلار بەرزبووە، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش، بۆ هەمان مانگ بۆ 43.31 دۆلار بەرزبووەوە.
سەرەڕای بڵاوبوونەوەی داتاکانی پەیمانگەی نەوت بە کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ئەمەریکا، وەبەرهێنەران چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی داتاکانی فەرمانگەی زانیاری وزە دەکەن.