ئیسرائیل: ئێران 100 درۆنی ئاراستەی وڵاتەکەمان کرد
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: ئێران زیاتر لە 100 درۆنی ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە لەوەتەی ئیسرائیل هێرشی سەر کورە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی کردووە.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی کردەوە، بارەگای سوپای پاسداران لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە چەندین مووشەک بۆردومان کرا.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی, سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.