ناتانیاهۆ: دڵی پرۆژەی ئەتۆمی ئێرانمان پێکا
بنیامین ناتانیاهۆ. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند: هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل دڵی پرۆژەی ئەتۆمی ئێرانیان پێکاوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی کردەوە، بارەگای سوپای پاسداران لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە چەندین مووشەک بۆردومان کرا.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی, سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.