سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: زۆر بەپەلە کار بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان دەکەین
کێیەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە یەکەم لێدوانی دوای هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند: ڕاپۆرتەکانی ئاماژە بە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ
سەر ئێران دەکات، جێی نیگەرانیمانە، گوتیشی: زۆر بەپەلە کار بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان دەکەین.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی کردەوە، بارەگای سوپای پاسداران لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە چەندین مووشەک بۆردومان کرا.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی, سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.