ئێران بەپەلە فەرماندەی سوپای پاسداران و سوپاسالاری دانایەوە

پاش کوژرانی چەند فەرماندەیەکی باڵای بەهێرشی ئەمڕۆ بەرەبەیانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران سێ فەرماندەی دیکەی لە شوێنی ئەوان دانایەوە.

هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاریدا، محەممەد باکبوری وەک فەرماندەی سوپای پاسداران لە شوێنی حوسێن سەلامی دانایەوە، عەمید عەلی شادومانیشی وەک فەرماندەی بارەگای( خاتەمولئەنبیا)ـی سەر بە سوپای پاسداران و فەریقی یەکەم، عەبدولڕەحیم موسەوی، وەک سوپاسالاری ئێران لەشوێنی حوسێن سەلامی دەستنیشان کرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هێرشی ئیسرائیل کوژران.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی کردەوە، بارەگای سوپای پاسداران لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە چەندین مووشەک بۆردومان کرا.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی, سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.