چەند مووشەکێکی ئیسرائیل لە تکریت و ئەنبار کەوتوونەتە خوارەوە

چەند مووشەکێک لە پارێزگاکانی ئەنبار و تکریت کەوتوونەتە خوارەوە و تاوەکوو ئێستا گرووپەکانی نزیک لە بەرەی مقاوە و حەشدی شەعبی هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمیان لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بڵاونەکردووتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24، لە بەغدا، چەند موشەکێکی ئیسرائیل کە ئاراستەی ئێرانی کردبوو لە عێراق لە پارێزگاکانی ئەنبار و تکریت کەوتوونەتە خوارەوە لەگەڵ پاشماوەی چەند موشەکێک و  لە ڕێگەی ئاسمانی عێراقەوە هێڕشکراوەتە سەر ئێران.

لەلای خۆیەوە گرووپەکانی بەرەی مقاومە ئاماژەبەوەدەکات، ئیسرائیل بەبێ پرسی عێراق بەکارهیناوە بۆ هێرشکردنە سەرعێراق.

دەربارەی ڕاگرتی گەشتە ئاسمانییەکان، پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە کاتژمێری چواری بەیانییەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیراون، ئەمەش کیشەیەکی زۆری بۆ هاوولاتییان دروستکردووە.

هەروەها تاوەکوو ئێستا گرووپەکانی بەرەی مقاومە و نزیک لە حەشدی شەعبی هیچ لێدوان یان ڕاگەیاندراوێکی فەرمییان لەبارەی هێرشەکان بڵاونەکردووەتەوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی کردەوە، بارەگای سوپای پاسداران لە تاران و چەندین شوێنی دیکە لە ئێران لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کرا.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی، سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.

هەر ئەمڕۆ ئەحمەد وەحیدی وەک فەرماندەی سوپای پاسداران لە شوێنی حوسێن سەلامی داندرایەوە پاش ئەوەی ئەمڕۆ بەرەبەیان لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا.

ئەحمەد وەحیدی پێشتر فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران بووە، کەسایەتییەکی هەرە دیاری دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێرانە و شارەزاییەکی زۆری لەبوارەکەی خۆیدا هەیە.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment