هەڵوێستی حکوومەتی عێراق لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
حکوومەتی عێراق لە زاری گوتەبێژەکەی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا، سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران کرد.
هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، حکوومەتی عێراق بەیاننامەیەکی لەبارەی هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر کورە ئەتۆمییەکانی ئێران بڵاوکردەوە، باسم عەوادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە پیشێلکردنی ڕوونی بنەما سەرەکییەکانی یاسای نێودەوڵەتیی و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکان دەکات کە لەسەرووبەندی ڕێککەوتنی ئێران و ئەمەریکا ڕوویدا.
عەوادی دەڵێت: لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە سەیری پێشێلکارییەکانی سەر یاسای نێودەوڵەتی نەکات، دەشڵێت: بەیاننامەکانی سەرکۆنەکردن بەس نییە، بەڵکو دەبێت ئەوە ڕەنگ بداتەوە لەسەر هەڵوێستی نێودەوڵەتی هەیە.
حکوومەتی عێراق داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات بەپەلە کۆبێتەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل و دڵنیاییش بدات لە دووبارە نەبوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە، لەگەڵ ئەوەشدا شکۆ بۆ یاسای نیودەوڵەتی بگەڕێنێتەوە.
عەوادی دووپاتی لە هەڵوێستی نەگۆڕی حکوومەتی عێراق کردەوە بە بنەماکانی سەروەری و بەکارنەهێنانی هێز، هاوکات چارەکردنی کێشەکان بەڕێگەی ئاشتی، هاوسۆزی خۆشیان بۆ گەلی ئێران دووپات کردەوە لەگەڵ ئەو وڵاتانەی باوەڕیان بە سیستەمی نێودەوڵەتی هەیە کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەری یاسا چەسپاوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی کردەوە، بارەگای سوپای پاسداران لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە چەندین مووشەک بۆردومان کرا
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی, سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.