عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵای لەسەر ئیسرائیل تۆمار کرد

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سكاڵا له دژی ئیسرائیل له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تۆمار ده‌كات؛ هاوكات سه‌ركۆنه‌ی ئیسرائیلی كردووه له به‌كارهێنانی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بۆ لێدان له ئێران.
هه‌ینی، 13ـی حوزه‌یرانی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، به فه‌رمی سكاڵایان له دژی ئیسرائیل له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تۆمار كردووه، به‌هۆی پێشێلكردنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئیسرائیل به ئاشكرا سه‌روه‌ریی خاك و سنووری عێراق و ڕێككه‌وتننامه و یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێشێل كردووه به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ڕێزگرتن له سه‌روه‌ریی وڵاتانه‌وه هه‌یه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاوكات داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، به‌رپرسیاریه‌تی یاسایی و ئه‌خلاقی به‌رانبه‌ر پێشێلكاری و زێده‌ڕۆییه‌كانی ئیسرائیل هه‌ڵبگرێت.
بەرەبەیانی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی کردەوە، بارەگای سوپای پاسداران لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە چەندین مووشەک بۆردومان کرا.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی، سەرۆکی زانکۆی ئازادیی ئیسلامی و فەرەیدوون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.