ماكرۆن: ئیسرائیل مافی هه‌یه به‌رگریی له خۆی بكات

سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ماف به ئیسرائیل ده‌دات هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل و به‌رگریی له خۆی بكات؛ هاوكات داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كات دان به خۆدا بگرن.
هه‌ینی، 13ـی حوزه‌یرانی 2025، ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) ڕایگه‌یاند، فه‌ره‌نسا ماف به ئیسرائیل ده‌دات به‌رگریی له خۆی بكات و ئاسایشه‌كه‌ی بپارێزێت.
ئیمانوێڵ ماكرۆن هاوكات دوای هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كردووه تا ئه‌وپه‌ڕی دان به خۆدا بگرن.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گوتووشیه‌تی، هه‌موو هه‌نگاویك ده‌گرنه به‌ر بۆ پاراستن و سه‌لامه‌تی هاووڵاتییانیان و نێرده دیپلۆماسی و سه‌ربازییه‌كانیان له ناوچه‌كه.
بەرەبەیانی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی کردەوە، بارەگای سوپای پاسداران لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە چەندین مووشەک بۆردومان کرا.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی، سەرۆکی زانکۆی ئازادیی ئیسلامی و فەرەیدوون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.