رووماڵ

کیم جۆنگ ئون داوای بەرهەمهێنانی مووشەک و تەقەمەنی زیاتر دەکات

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور داوای بەرهەمهێنانی جۆرێکی نوێی گولـلە تۆپی کردووە کە بۆ شەڕی مۆدێرن بەکار دەهێنرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان کۆریای باکوور و ڕووسیا قووڵتر بووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی کۆریای باکووری ڕایگەیاند، کیم جۆنگ ئون ئەو قسەیەی لە کاتی سەردانیکردن و پشکنینی دامەزراوەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی تەقەمەنیدا کردووە.

لە میانی سەردانەکەیدا بۆ کارگەیەکی تەقەمەنی، کیم پێداچوونەوەی بە بەرهەمهێنانی مووشەک و توانای بەرهەمهێنان و کاری مۆدێرن کردووە.

لەکاتی سەردانەکەیدا، کیم داوای فراوانکردن و زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان کردووە بۆ ئەوەی مووشەکی بەهێزی جۆری نوێ زیاتر بەرهەم بهێنن، تاوەکوو پێداویستییەکانی شەڕی مۆدێرن دابین بکەن.

هەروەها جەختی لەسەر پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی پرۆسەی بەرهەمهێنان و زیادکردنی گولـلە تۆپی نوێ کردەوە.