سه‌باح نو‌عمان: مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیلمان بۆ سه‌ر ئاسمانی وڵاته‌كه‌مان هه‌یه
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كدارییه‌كانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جارێكی دیكه به‌كارهێنانی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ر هێرشێكی سه‌ر ئێران له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
شه‌ممه، 14ـی حوزه‌یرانی 2025، سه‌باح نو‌عمان، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كدارییه‌كانی عێراق، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند "حكوومه‌تی عێراق سه‌رله‌نوێ به‌كارهێنانی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆ هێرشکردنە سه‌ر ئێران و هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی دراوسێی، دووپات ده‌كاته‌وه."
سه‌باح نو‌عمان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی تایبه‌تمه‌ند چاودێریی ئه‌و كاره نایاساییانه‌ی ئیسرائیل ده‌كات كه به ئاشكرا، سه‌روه‌ریی عێراق و بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تیی پێشێل كردووه و كاریگه‌ریی نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر سه‌قامگیری و ئاشتیی ناوچه‌كه.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كدارییه‌كانی عێراق گوتووشیه‌تی، حكوومه‌تی عێراق داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات به پێی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوانیان و یاسا و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات و ڕێگه له فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بگرێت ئاسمانی عێراق پێشێل بكه‌ن.
سه‌باح نو‌عمان، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، عێراق تا ئه‌وپه‌ڕی دانی به خۆیدا گرتووه و هیواخوازه بوار بمێنێت بۆ چاره‌ی دیپلۆماتی و سیاسی و كۆتاییهێنان به‌و قه‌یران و ته‌نگژه‌یه. هاوكات به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و ڕێككه‌وتننامه و دۆكیۆمێنته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكه‌كه‌ی هه‌یه.