"تێکڕای داهاتی تاک لە عێراق گەیشتووەتە ئاستی مامناوەند"

بانكی جیھانی: 83 وڵات خاوەنی داھاتێكی بەرزن

K24 - ھەولێر

بانكی جیھانی رایدەگەینێت، عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە تێكڕای داھاتی تاكەكەسی مامناوەندە.

بانكی جیھانی لە راپۆڕتێكیدا باس لەو وڵاتانە دەكات كە تێكڕای داھاتی تاكەكەسی تێیدا مامناوەندە و ئاماژەیدا لە 56 وڵات پێكدێن و داھاتی ھەر تاكێك لە كۆی داھاتی نیشتمانیدا لەنێوان 4 ھەزار و 46 دۆلار تا 12 ھەزار و 535 دۆلارە و عێراقیش یەكێكە لەو وڵاتانە و بێجگە لە عێراق، ئەلبانیا، چین، ئوردن، توركیا، لوبنان و چەند وڵاتێكی دیكە دێن.

ھاوكات ئەو وڵاتانە كە خاوەنی داھاتێكی کەمن لە 29 وڵات پێكدێن و پشكی ھەر تاكێك لە كۆی داھاتی نیشتمانی وڵاتەكە دەگاتە ھەزار و 35 دۆلار و ئەرتیریا، یەمەن، سودان و سووریا لەخۆدەگرێت.

ھەرچی ئەو وڵاتانەیە كە خاوەنی داھاتێكی بەرزن لە 83 وڵات پێكدێن و لە نێوشیاندا، قەتەر، ئیمارات، بەحرێن و ھەروەھا  ئیتاڵیا، نەمسا و ئەڵمانیا هەن.