ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: پشتیوانیی خۆمان بۆ ئێران دووپات دەکەینەوە
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، پشتیوانیی خۆی بۆ ئێران لە بەرانبەر ئیسرائیل دووپات کردەوە و ئامادەیی خۆشی بۆ هەموو هاوکارییەک نیشاندا.
یەکشەممە 15ـی حوزەیرانی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد، لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی و سەربازی کرا.
بە پێی ڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەنجوومەکە پشتیوانی خۆی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرانبەر ئیسرائیل دووپات کردەوە، هەروەها ئامادەی خۆشی بۆ هەموو هاوکاریکردنێکی ئێران نیشاندا.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سوودانی جەختی لەسەر گرنگی گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق کردەوە.
هاوکات ئەنجوومەنەکە، جەختی لە لێپێچینەوەی یاسایی ئەو کەسانە کردەوە، کە هەواڵی ناراست بڵاو دەکەنەوە و فیتنە و ئاژاوە دروست دەکەن، بۆ تێکدانی سەقامگیری وڵات.