بۆ هاوکاریی گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە ئێران چەند ژمارەیەکی مۆبایل بڵاوکرایەوە
دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاماژەی بەوەکردووە، هەر هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامی ئێران پێویستی بە هاوکاری و گەڕانەوەیە دەتوانێت پەیوەندی بەو ژمارانەوە بکات کە بڵاومان کردوونەتەوە.
یەکشەممە، 15ـی حوزەیرانی 2025، دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بڵاویکردەوە، هەموو ئەو هاووڵاتیانەی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران گیریان خواردووە و پێویستیان بە گەرانەوەیە، بەگوێرەی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، داوا دەکەین لە هەرکاتێک و لە هەر شوێنێکی کۆماری ئیسلامی ئێران بن، پێویستیتان بە هەر هاوکاریەک و ڕێنمایەک هەیە پەیوەندی بەو ژمارانەوە بکەن کە لەسەر فەرمانی سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ژورێکی هەماهەنگی لە بنکەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم بەشی ئیران- لە دەروازە و بەشی پەیوەندیەکان و ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران پێک هێندراوە
ژمارەکان:
09928519987
09928030877
07504459178
07504736672
07504643929
07504442246
07504569237
07504544796
07507422424
07504658237،
ئەمە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فۆڕمێکی تایبەت بە وەرگرتنی زانیاری بۆ زیاتر کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان کە لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتان گیریان خواردووە ڕادەگەیەنن.
