بەردەوام بوونی هێرشەکانی ئیسرائیل چوارچێوەی هەماهەنگی کۆ کردەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکات

چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان لە عێراق دوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە، هەڵوێستێکی هاوبەشیان بۆ ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند و بەزاندنی ئاسمانی عێراق بە پیشێلی سەروەری وەسف دەکەن. 

بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لایەنەکانی چوارچێوەی هەمانگیی لایەنە شیعەکان کۆبوونەوە، لە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستدرێژین و بەهۆیەوە ژمارەیەک لە سەرکردە و زانای ئەتۆمی کوژراون.

چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئیدانە دەکات و داواکارە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئیسرائیل ناچار بە ڕاگرتنی هێرشەکان بکات.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی کۆکن لەسەر ئەوەی بەزاندنی ئاسمانی عێراق، پێشێلکاریی سەروەرییە و نابێت ڕێگە بدرێت ئاسمانی عێراق لە دژی وڵاتانی دراوسێ  بەکار بهێنرێت.