حکوومەتی هەرێمی کوردستان بودجەی پێویست بۆ نوژەنکردنەوەی رێگاکان تەرخاندەکات
رێگاکانی سنووری شارۆچکەی شەقڵاوە نوژەندەکرێنەوە
.jpg)
K24 - ھەولێر:
سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەیرانی دارایی، بەڵام حكومەتی ھەرێمی كوردستان بودجەی پێویستی بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگاكان تەرخان كردووە و رێگەی سەرەكیی شەقڵاوە - میراوە قیرتاو كرایەوە و چەندین رێگەی دیكەی لە سنووری شەقڵاوە چاكدەكرێنەوە. بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانیش رایگەیاند، تەواوی رێگە خراپەكان نۆژەندەكەنەوە، وەك رێگای زینەتیر- دۆڵی خۆشناوەتی و رێگەی شەقڵاوە - ھیران.
ئەحمەد ئیسماعیل، سەرۆكی شارەوانی شەقڵاوە گوتی: چەند گەڕەک و شەقامێک پێویستیان بە نوژەنکردنەوەیە و داوایان لە بەشی رێگاوبان كردووە بودجەی پێویستیان بۆ دابین بكەن.
سەرھەنگ ئەحمەد، ئەندازیاری سەرپەرشیاری پڕۆژەکە لە بەڕێوبەرایهتی رێگاوبانی ھەولێر گوتی: کۆی تێچوی پڕۆژەکە لەسەر بودجەی بەڕێوبەرایەتییەکەمانە و جگە لەوەی ٤٥٠ کیلۆمەتر رێگا قیر دەکرێت، چاڵهكانی شەقامەکەش چارەسەر دەکرێن.
بەشێک لە شەقامە سەرەکییەکانی ناو شەقڵاوە پێویستیان بە نوژەنکردنەوە ھەیە. ئەمە جگە لەوەی پڕۆژهی تونێلی ماوەران و رێگەی ھیرانیش لەژێر جێبەجێکردندان.
کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەی بودجەی پێویستی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی رێگاوبانەکان لە ھەرێمی کوردستان تەرخانکردووە و بەشێكی زۆری رێگا و شەقامەكان بە تەواوی نوژەنكرانەتەوە و كاریش بەردەوامە بۆ تەواوكردنی رێگاكانی دیكە.