هاتوچۆی هەولێر: ڕێگای هەولێر بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ڕێگای هەولێر بەحرکە بەهۆی نۆژەنکردنەوە و کارکردن، ئەمڕۆ کاتژمێر 7ـی ئێوارە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ ڕێگاکە دادەخرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی حوزەیرانی 2025، ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند "بەهۆی نۆژەنکردنەوە و کارکردن لە ڕێگای هەولێر بەحرکە ئەمڕۆ کاتژمێر 7ـی ئێوارە ڕێگاکە دادەخرێت لە بەرزە پردی شەقامی 120مەتری خێرا بە ئاراستەی بەحرکە."

دەشڵێت: کارکردن لە ڕێگاکە بۆ ماوەی 15ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە قوناغی یەکەم کارکردن لە سایدی هەولێر بەرەو بەحرکە تا سوڕانەوە یەکەمی بەحرکە دەبێت. دوای تەواو بون ئینجا قۆناغی دووەم دەست پێدەکات. لە سوڕانەوەی یەکەم تا پردی شەقامی 150مەتری خێرا.

لەماوەی داخرانی ڕێگاکە شوفێران دەتوانن ئەم ڕێگا جێگرەوانە بەکار بهێنن؛

1- ڕێگای هەولێر شەقڵاوە لە شەقامی 150مەتری خێرا بەکار بهێنن بۆگەیشتن بە ناحیەی بەحرکە و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر

2- ڕێگای کۆنی بەحرکە

3- ڕێگای 150مەتری- گەزنە بۆ بەحرکە

داوا لەشۆفێران دەکەین ئارامیان هەبێت تا کارکردن لە ڕێگاکە تەواو دەبێت.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment