زیانەکانی تەقینەوەکەی لوبنان حەوت ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت
خەملاندنی سەرەتایی بۆ زیانەكان كراوە
K24 - ھەولێر
بانكی جیھانی رایگەیاند، تێكڕای زیانەكانی تەقینەوەكهی بەندەری بەیرووت 7 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت.
بەگوێرەی خەملاندنێكی سەرەتایی سەبارەت بە لوبنان، كە لەلایەن كۆمەڵەی بانكی جیھانییەوە ئەنجامدراوە، دەركەوتووە وڵاتەكە وەك قۆناغی یەكەم پێویستی بە پارەداركردنی بەپەلەی دوو ملیار دۆلاری ھەیە تا كۆتایی ئەمساڵ، بە ئامانجی ئەوەی پێداویستییەكانی پڕبكاتەوە، كە لە ئەنجامی تەقینەوەكەدا تۆماریكردووە و ھەروەھا بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی كەرتی گشتی بەكاریبھێنێت.
به گوێرهی خەملاندنه سهرهتاییهكان تێكڕای زیانەكان دەگاتە 7 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار، بهڵام پێشبینیدەكرێت زیانهكان بگاتە 10 ملیار دۆلار، بەو پێیەی كە باڵەخانە و كۆمپانیا و فرۆشگاكان لە بازنەی زیانەكاندا ھەژماردەكرێن و پێویستیان بە دووبارە بنیادنانهوه و نۆژهنكردنهوه ھەیە.