"چین یه‌كه‌م نییه و نابێت"
پەیوەندییەكانی ئەمەریكا و چین لە قۆناغێكی مەترسیدار دایە
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا
چین هاوار بۆ ئه‌وروپا ده‌بات تا هاوكاری بن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه وه‌ك هێزێكی په‌ڕگیر فشار ده‌كات له پێناو دابه‌شكاری و په‌رتكردنی چین له‌گه‌ڵ جیهان و واشنتۆن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كی به‌هێزی ترانسئه‌تلانتیك (په‌ڕینه‌وه له زه‌ریای ئه‌تله‌سی) پێكبهێنێت دژی چین.
له‌سه‌رزه‌نشتكردنێكیدا به‌رامبه‌ر دروشمێكی دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مەریكا كه ده‌ڵێت "ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌مه"، واینگ لی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین له‌به‌رده‌م ئاماده‌بوواندا له پاریس رۆژی 30ی ئاب رایگه‌یاند: "ئێمه دووباره‌یده‌كه‌ینه‌وه كه چین یه‌كه‌م نییه و نابێت به یه‌كه‌م و قسه له‌سه‌ر ئه‌م دروشمه ناكه‌ین".
واینگ له وتارێكیدا له ئینستیتۆی فه‌ره‌نسا بۆ په‌یوه‌ندییه نیوده‌وڵه‌تییه‌كان، گوتی: "له ئێستادا، په‌یوه‌ندییه‌كانی چین- ئه‌مه‌ریكا له ترسناكترین ساتدایه له‌وه‌ته‌ی په‌یوه‌ندی دیپلۆماتی له نێوانماندایه. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ئاشكرا وڵاتانی تری ناچاركردووه لایه‌نگیری ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن یان هه‌وڵیانداوه هانی ئه‌مه‌ریكا و چین بده‌ن بۆ ململانێ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه".
گوتیشی: "له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی پێشكه‌وتنی مرۆیدا، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر چاره‌نووسی مرۆییی، چین و ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌رگری ئه‌كه‌ن به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌نگاوێك دژایه‌تی دروستكات له نێویاندا رووبه‌ڕووبوونه‌وه و رقوكینه".
سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین دوای مانگێك له‌سه‌ردانێكی رۆبه‌رت ئۆبراین راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی دێت بۆ پاریس بۆ گه‌یاندنی په‌یامی ئه‌مه‌ریكا به به‌رپرسانی ئه‌وروپا له سه‌ر ستراتیژیه‌تێكی هاوبه‌ش دژی ته‌كنۆلۆژیای چین و شوێنپێی جیۆسیاسی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین له سه‌ردانه‌كه‌یدا چاوی به كۆمه‌لێك به‌رپرسی فه‌ره‌نسا كه‌وت له نێویاندا ئیمانویل ماكرون سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و جان لۆردیان وه‌زیری ده‌ره‌وه و لۆران ڤابیوس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ده‌ستوری فه‌ره‌نسی.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ماكرون كه ئاژانسی هه‌واڵی هه‌واڵی چینی نوێ (شینگوا) بڵاویكرده‌وه باسی له‌وه‌كردووه كه واینگ كۆمه‌ڵێك كتێبی پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كردووه له‌بری شی جین بینگ -ی سه‌رۆكی چین.
هه‌روه‌ها ماكرون و واینگ له‌به‌رده‌م زوومی كامێراكاندا به‌روویه‌كی گه‌شه‌وه دركه‌وتن كه ئه‌مه‌ش وای له كۆمه‌لێك به‌رپرسانی سیاسی فه‌ره‌نسا كرد كه تووڕه‌یی ده‌ربڕن و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا تۆمه‌تبار بكه‌ن به‌وه‌ی كه پێشوازییه‌كی زیاد له پێویستی كردووه له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین له ژێر رۆشتایی ئه‌و ترسه‌ی كه ئه‌وروپا هه‌یه‌تی له په‌یڕه‌و مافی مرۆڤ له چین.
به‌ڵام فه‌ره‌نسا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وروپا كه فشار دە‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ستراتیژیه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
له‌ژێر رۆشنایی ئه‌م كاره‌یدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، له چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا كه تا ئێستا به‌رده‌وامه، لێدوانی توند ده‌دات دژی ئه‌مه‌ریكا، كه پێده‌چێت سه‌ردانه‌كانی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌ره‌و ئیتالیا و نه‌رویج و هۆڵه‌ندا بێت.
واینگ ئاماژەی بەوەشدا: "خۆشحاڵین به سه‌ربه‌خۆیی ستراتیژییه‌تی ئه‌وروپا، به ئامانجی بره‌ودانی زیاتر به ئارامی. له‌مه‌شدا چین شانبه‌شانی فه‌ره‌نسا و ئه‌وروپا ئه‌بێت".
جان لۆردیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا دوێنی 31ی ئاب، گوتی: "مه‌سه‌له‌ی بازرگانی گه‌یشتن به بازاڕی ئازاری یه‌كتر و له نێویاندا كه‌رتی كشتوكاڵی و فرۆكه‌وانی و كه‌رتی ئه‌تۆمی مه‌ده‌نی كاری له‌سه‌ركراوه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بابه‌تی هۆنگكۆنگ-ی وروژاند. هه‌روه‌ها دوپاتیكرده‌وه كه له ژێر یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا رێز له‌ده‌ریای باكوری چین ده‌گرن، رایگەیاند: "به‌ڵام ئێمه ترسێكی گه‌وره‌مان هه‌یه ده‌رباره‌ی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له چین و به‌تایبه‌تی له هۆنگكۆنگ و شینگیانگ".