زاخارۆڤا: ئه‌مه‌ریكامان له مه‌ترسییه‌كانی ده‌ستوه‌ردان له شه‌ڕی ئیسرائیل و ئێران ئاگادار كردووه‌ته‌وه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا داوا له ئیسرائیل ده‌كات، ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان ئێران ڕابگرێت؛ ده‌شڵێت، ئه‌مه‌ریكایان له مه‌ترسییه‌كانی ده‌ستوه‌ردان له شه‌ڕه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
پێنجشه‌ممه، 19ـی حوزه‌یرانی 2025، ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له گوته‌یه‌كدا له كۆڕبه‌ندی ئابووریی سان پترسبۆرگ ڕایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا یان له مه‌ترسییه‌كانی ده‌ستوه‌ردان و خۆتێهه‌ڵقورتاندن له شه‌ڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل ئاگادار كردووه كه ئه‌نجامێكی وه‌های ده‌بێت ناتوانرێت كۆنترۆڵ بكرێت.
ماریا زاخارۆڤا داواشی له ئیسرائیل كرد، ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان ئێران ڕابگرێت. گوتیشی، ئه‌و هێرشانه قبووڵكراو نین.
زاخارۆڤا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سه‌ركێشییه‌كانی ئیسرائیل به‌رانبه‌ر به ئێران، هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمی و جیهانی. گوتیشی، پاساوه‌كانی ئیسرائیل بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی، پاساوی دووڕووانه‌یه.
پێنجشه‌ممه، 19ـی حوزه‌یرانی 2025، دیمیتری پیسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا (كرێملن) له گوته‌یه‌كدا له میانی كۆڕبه‌ندی ئابووریی سان پوتربۆرگ ڕایگه‌یاند، هه‌ر خۆتێهه‌ڵقورتاندێكی ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی ئیسرائیل و ئێران، ده‌بێته هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕه‌كه و ناوچه‌كه ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕێكی گه‌وره ده‌كاته‌وه.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر ئێران و بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.
لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی سەدان مووشەکی بالیستی ئاراستەی تەلئەڤیڤ کرد و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بەرپەرچی زۆرینەی مووشەکەکانی دایەوە. بەڵام ژمارەیەکیان کەوتەنە خوارەوە و لە ئەنجامدا چەندین باڵەخانە و خانوو، خاپوور بوون.