ترەمپ ئاسانکاری لە رێساکانی گەڕان بەدوای نەوت و گاز دەکات
ترەمپ چەند رێسایەك دەخاتەڕوو
K24 - ھەولێر
ئیدارەی ترەمپ چەند رێسایەكی خستووەتەڕوو بۆ ئەوەی پرۆسەكانی بەدواداگەڕان و ھەڵكەندنی بیری نەوت و گاز لە دارستانە نیشتمانییەكان ئاسانتر بێت.
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، دەستەی دارستانەكان لە ئەمەریكا بڵاویكردەوە، چاودێری رووبەڕێك دەكەن، كە دەگاتە 777 مەتر دووجا لە دارستان و ناوچە سەوزاییەكان. ئیداری ترەمپ چەند رێساییەكی خستووەتەڕوو بۆ ئەوەی ئاسانتر پرۆسەكانی ھەڵكەندن و بەدواداگەرانی نەوت و گاز لەو ناوچەیە ئەنجامبدرێت و بەگوێرەی رێساكانی خراوەتەڕوو، كارەكان خێراتر ئەنجامدەدرێت، بەڵام ئەو ھەنگاوە رەخنەی ئەو كۆمەڵەیەی لێكەوتەوە كە بەرگری لە ژینگە دەكەن و پێیانوایە، كە زیان بە ژیانی وشكایی دەگات و ھەروەھا دەرھاوێشتەكانی گازی دووەمی ئۆكسیدی كاربۆن زیاد دەكات.
بڕیارە ئەو دەستپێشخەرییە رۆژی سێشەممە بخرێتەڕوو .
ئەو ھەنگاوە لە چوارچێوەی ھەوڵەكانی ترەمپ دێت بۆ پێشخستنی بەرھەمھێنانی نەوت و گاز لە زەوی و ئاوە گشتییەكاندا.