هه‌ڵوێستی ماكرۆن له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێره‌كانی په‌یامبه‌ری ئیسلام پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كانه
"پێچه‌وانه‌ی گوته‌كانی خۆیه‌تی له لوبنان"
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2ی ئهیلوول، ئیمانۆل ماكرون سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، وتی: "هیچ شوێنێكم نییه بۆ بڕیاری حوكمدان به‌سه‌ر گۆڤاری شارلی ئێبدۆ-ی فه‌ره‌نسی گاڵته‌ئامێز كه بڕیاره دووباره وێنه‌ی كاریكاتێری په‌یامبه‌ری ئیسلام، بڵاوبكاته‌وه". وتیشی: "فه‌ره‌نسا گوزارشت له ئازادی راده‌ربڕین ده‌كات".
به‌پێی هه‌واڵێكی زه واشنگتۆن پۆست بڕیاره له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڤاری شارلی ئێبدۆ-ی فه‌ره‌نسی گاڵته‌ئامێز دووباره چه‌ند وێنه‌یه‌كی كاریكاتێری په‌یامبه‌ری ئیسلام (محه‌مه‌د) بڵاوبكاته‌وه.
به‌ڵام ماكرۆن به پێچه‌وانه‌وه له‌كاتی سه‌ردانی بۆ لوبنان له مانگی رابردوو، له وتارێكدا، وتی: "پێویسته له‌سه‌ر هاووڵاتیانی فه‌ره‌نسا لوتف و رێزیان هه‌بێت بۆ یه‌كتری و دووركه‌ونه‌وه له رقوكینه و بێڕێزی به‌یه‌كتر".
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌نگۆیه‌ی گۆڤاری شارلی ئێبدۆ، ژماره‌یه‌ك موسڵمان له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه بڵاویان كردۆته‌وه كه بڵاوكردنه‌وه‌ی دووباره‌ی كاریكاتێره‌كان، باجی قورسی ده‌بێت و له 2015 خراپتر ده‌بێت.
به‌پێی ئایینی ئیسلام قسه‌كردنی ناڕه‌وا و وێنه له‌سه‌ر په‌یامبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) هێڵی سووره و قبوڵناكرێت.
گۆڤاری شارلی ئێبدۆ به‌هۆی دادگاییكردنی ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ی كه له‌دوای هێرشه‌كه‌ی 2015-ی سه‌ر نووسینگه‌ی گۆڤاره‌كه ده‌ستگیركران، به پێویستی ده‌زانن كه دووباره كاریكاتێره‌كان بڵاوبكرێنه‌وه. هه‌رچه‌نده ساڵی 2015 له ئاكامی هێرشه‌كه 12 كارمه‌ندی ئۆفیسی گۆڤاره‌كه‌یان كوژران.
لۆران رێس سۆریسۆ سه‌رنووسه‌ری جێبه‌جێكاری گۆڤاره‌كه رایگه‌یاند دووباره‌كردنه‌وه‌ی كاریكاتێره‌كانی محه‌مه‌د له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ ئێمه گرنگه كه له‌و رۆژه‌دا ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه دادگایی ده‌كرێن. وتیشی: "كاریكاتێره‌كان جگه له‌وه‌ی له گۆڤاره‌كه بڵاوده‌كرێته‌وه، ده‌توانرێت له رێگه‌ی ئۆنلاینیشه‌وه ببینرێت".
به‌پێی ئه‌ندامێكی ستافی گۆڤاره‌كه ساڵی 2015 بڵاوبوونه‌وه‌ی كاریكاتێره‌كان، ناڕه‌زایی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌و ناڕه‌زاییه به‌خۆیه‌وه نابینێت و چاوه‌ڕوانی ناڕه‌زایی ناكه‌ن.