كه‌نه‌دا له باره‌ی ده‌مامكه‌وه داوایه‌كی سه‌یر له هاوسه‌ران ده‌كات
ماسك خۆت و هاوبه‌شه‌كه‌ت ده‌پارێزێت
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مریكا:
به‌رپرسی ته‌ندروستی كه‌نه‌دا، له باره‌ی خۆپاراستن و به‌ستنی ماسك، داوایه‌كی سه‌یر له هاوسه‌ران ده‌كات و ده‌ڵێت، بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ماچكردن له‌كاتی سێكسدا پێویسته ماسك ببه‌ستین تا پارێزگاری له خۆمان بكه‌ین له تووشبوون به كۆرۆنا ڤایرۆس.
هه‌رچه‌نده وتیشی: "پێده‌چێت هه‌ڵبژاردنی سێكس له‌كاتی كۆرۆنا ڤایرۆسدا تا ئێستا كه‌مترین ترسی هه‌بێت".
تیریزا تام، گه‌وره به‌رپرسی ته‌ندروستی گشتی كه‌نه‌دا، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی زه دیترۆیت دوانیوه‌ڕۆی 2ی ئهیلوول، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه فرسه‌تێكی زۆر لاواز هه‌یه بۆ تووشبوون به كۆڤید-19 له‌رێگه‌ی سپێرمی پیاو و شله‌ی زێی ژنه‌وه، به‌ڵام چالاكی سێكسی هاوبه‌شی نێر و مێ به‌هۆی ماچ و به‌ركه‌وتنی هه‌ناسه‌وه ترسی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه.
گوتیشی: "چالاكی سێكسی وه‌ك هه‌موو چالاكییه‌كی دیكه له‌كاتی كۆڤید-19 ده‌بێته هۆی لێكنزیكبوونه‌وه جه‌سته، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك رێگه هه‌یه كه ده‌كرێت جێبه‌جێبكرێن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تووشبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، به‌ڵام ماچكردن هیچ رێگرییه‌كی نییه".
تام، گوتیشی: "كۆنترۆڵی مرۆڤ بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ماچ و تاكه چاره‌سه‌ر بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی یه‌كتر، به‌ستنی ماسكه كه لوت و ده‌م كۆنترۆڵ ده‌كات و خۆت و هاوبه‌شه‌كه‌ت ده‌پارێزێت، پێش ده‌سپێكردنی سێكس".
تام پێیوایه كه ته‌ندروستی سێكسی له چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كاندا، به‌شێكی گه‌وره‌یه له ته‌ندروستی گشتی، گوتیشی: "كه‌نه‌دییه‌كان زۆر رێگه‌یان دۆزییوه‌ته‌وه بۆ چێژوه‌رگرتن له سۆزی جه‌سته‌یی، له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی خۆپارێزی توانیومانه هه‌موومان ئه‌وه به‌ده‌ستبێنین كه بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆڤید- 19 پێویستمانه".
له‌كاتێكدا (تام) ئه‌م قسانه ده‌كات كه كه‌نه‌دا تا رۆژی 2ی ئه‌یلوولی 2020، زیاتر له 130 هه‌زار كه‌یسی كۆرۆنای هه‌یه و زیاتر له 9 هه‌زار كه‌سیش مردوون. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌م رۆژانه‌ی دواییدا له كه‌رته‌كانی خۆرئاوای وڵاته‌كه زۆرترین كه‌یسی لێ تۆماركراوه.