عێراق بە بەهای زیاتر لە 680 ملیۆن دۆلار ئۆتۆمبێلی لە کۆریای باشوور هاوردە کردووە

بەهای هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی دروستکراوی کۆریای باشوور لە ساڵی 2024دا، گەیشتە زیاتر لە 680 ملیۆن دۆلار.

بەگوێرەی ماڵپەڕی TradeMap کە نەخشەی بازرگانی هاوردە و هەناردەی وڵاتان دەخاتە ڕوو، "عێراق ئۆتۆمبێلی 10 سەرنیشینی بە بەهای 481 ملیۆن و 555 هەزار دۆلار، لە کۆریای باشوورەوە هاوردە کردووە." ئاماژەی بەوەش کردووە "گەشەی ساڵانەی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێلی کۆریای باشوور، لە نێوان ساڵانی 2020 بۆ 2024 گەیشتووەتە 16%."

ئەو ماڵپەڕە ئاشکراشی کردووە " عێراق بەبەهای 200 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار، ئۆتۆمبێلی چوار سەرنیشینی لە کۆریای باشوور هاوردە کردووە."

جگە لەوانەش، عێراق، بە بەهای زیاتر لە 37 هەزار دۆلار، پاسکیل و ماتۆڕسکیلی سێ تایەی هاوردە کردووە.

 

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment