دەسەڵاتی دادوەریی ئێران: دۆخی زیندانی ئێڤین لەژێر کۆنترۆڵدایە

ئاژانسی هەواڵی سەر بە دەسەڵاتی دادی ئێران بڵاوی کردەوە، بەهۆی هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر زیندانی ئێڤین لە باکووری تاران، زیندانەکە زیانی بەرکەوتووە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دۆخی زیندانەکە بەتەواوی لە ژێر کۆنترۆڵدایە، بەڕێوەبردنی زیندانەکە کێشەی نییە.

زیندانی ئێڤین، زیاتر بە زیندانی بەرهەڵستکارکاران ناسراوە، بەهۆی هێرشەکانی بەردەوامی نێوان ئیسرائیل و ئێران مەترسیی لەسەرە.

سەرچاوە ئەمنییەکانی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە، هەواڵی نائارامییەکانی ناو زیندانی ئێڤینیان ڕەت کردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل لە هێرشێکی مووشەکیدا کە چەند ناوچەیەکی تارانی پایتەختی گرتەوە، بەشێکی زیندانەکەی بۆمباران کرد.