ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا لە کۆبوونەوە دایە
دووشەممە 23ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەدان و چاودێری بارودۆخی قەتەر دەکەن.
هاوکات کەناڵی CNBCـی ئەمەریکیش ڕایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە ژووری کۆبوونەوە چاودێری دۆخی قەتەر دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆیتەرز، پێت هێگسێس، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و جۆن کەین، سوپاسالاری ئەمەریکا لە کۆبوونەوەکە بەشداران.
ئەو ئاژانسە ئەمەریکییە لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو، کۆشکی سپی و وەزارەتی بەرگری ئاگاداری هێرشەکانی ئێرانن و لە نزیکەوە چاودێری مەترسییەکانی سەر بنکەی ئاسمانی عودەید لە قەتەر دەکەن.
پێشتر کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕۆژنامەنووسانی ئاگادار کردبووە، کە ئەمشەو دووشەممە 23ـی حوزەیرانی 2025, کاتژمێر 9ـی ئێوارە بە کاتی هەولێر ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی کۆدەبێتەوە و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکاش بەشداری دەکات.
ئاژانسی ئەکسۆسی ئەمەریکی لەسەر زاری سەرچاوەیەکی بەرپرسی ئەمەریکی بڵاوی کردووەتەوە، سوپای پاسدارانی ئێران شەش مووشەکی ئاراستەی بنکەیەکی ئەمەریکی لە قەتەر کردووە.
هەروەها سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی بەشارەتی فەتحی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا دەستپێکردووە.