سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر ستراتیژترین بنکەی ئەمەریکا لە قەتەر

دووشەممە 23ـی حوزەیرانی 2025، سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازیی عودەیدە لە قەتەری ڕاگەیاند. 

لە ڕاگەیاندراوەکەی سوپای پاسداراندا هاتووە لە پاش دەستدرێژیی سەربازیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازانەکانی ئێران و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، بە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و بە یارمەتیی بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا، سوپای پاسداران لە ئۆپەراسیۆنی 'موژدەی سەرکەوت'ندا بنکەی ئەسمانی عودەیدی قەتەری بە مووشەک بە ئامانج گرتووە.

هەروەها ئاماژەشی داوە، ئەم بنکە سەربازییە فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی ئەمریکای تێدایە، کە گەورەترین داراییی ستراتیژیی سوپاییە لە رۆژئاوای ئاسیادا.

سوپای پاسداران جەختیشی کردووەتەوە پەیامی ڕاشکاوانەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ کۆشکی سپی و هاوپەیمانانی ڕوونە، ئەویش ئەوەیە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پشتبەستن بە خودا و یارمەتیی خەڵکی ئیمانداری ئێران بە هیچ شێوەیەک دەستدرێژی بۆ سەر یەکپارچەیی خاک و سەروەری و ئاسایشی نیشتمانیی خۆی بێ وەڵام ناهێڵێتەوە.