تەندروستیی ئیسرائیل: لە ئەنجامی هێرشکەی ئێران 3 کەس کوژران و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون
سێشەممە، 24ـی حوزەیرانی 2025، کەناڵی 12ـی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە هێرشە مووشەکییەکەی ئەمڕۆی ئێران، مووشەکێک بەر ناوچەی بیر سەبع کەوتووە.
ئەو کەناڵە دەشڵێت: هێرشەکە ئێران زیانی بە باڵەخانەیەکی باشووری ئیسرائیل گەیاندووە و چەند باڵەخانەیەکی دیکەش زیانیان پێ گەیشتووە.
تەندروستیی ئیسرائیل دەڵێت: مووشەکێکی ئێرانی ڕاستەوخۆ بەر باڵەخانەیەکی بیر سەبع کەوت و لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکە سێ کەس کوژران و شەش کەسی دیکەش بریندارن کە باری تەندروستیی یەکێکیان ناجێگیرە.
ئەمبولانسی ئیسرائیلی دەڵێت: هەوڵ دەدەین بگەینە ئەو کەسانەی کە لەناو ئەو باڵەخانەکەدا گیریان خواردووە.
سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگه‌یاند، ئێران شه‌پۆلێكی دیكه‌ی مووشه‌كی هاوێشتووە و له ته‌لئه‌ڤیڤ و حه‌یفا و زۆربه‌ی شار و ناوچه‌كانی دیكه‌یش زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێ دراوە.
هاوكات كه‌ناڵی ئیسرائیل12 ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ده‌نگی ته‌قینه‌وه له شاری حه‌یفا ده‌بیسترێت.
دوێنێ دووشەممە، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا ئاگربەستی لە نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕایگه‌یاند و گوتی، جیهان پێشوازیی له‌م بڕیاره ده‌كات، هاوكات پیرۆزبایی له جیهان، ئێران، ئیسرائیل و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد.
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌ش كرد، دوای 24 كاتژمێری دیكه، ئێران و ئیسرائیل به فه‌رمی شه‌ڕ ڕاده‌گرن. سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی، خه‌ریك بوو به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه‌وه ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وێران بێت.
تره‌مپ باسی له‌وه‌ش كرد، ئێران ده‌ستپێشخه‌ریی ده‌كات و شه‌ش كاتژمێری یه‌كه‌م شه‌ڕ ڕاده‌گرێت و ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات ئیسرائیل له 12ـه‌مین كاتژمێر شه‌ڕ ڕاده‌گرێت و ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نێت.