پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەسناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە و پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای کردووە.
کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ سێشەممە، 24-6-2025، ئاسمان ساماڵ بێت، لەگەڵ کەمێک خۆڵبارین، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەینێ چوارشەممە، 25-6-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :40 پلەی سیلیزی
سۆران : 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان :46 پلەی سیلیزی