ئێران 700 کەسی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیر کردووە

ئێران بەتۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ ئیسرائیل سێ کەسی لە سێدارەدا

میدیاکانی ئێران ئاشکرایان کرد، تاران لە ماوەی شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان هەردوو وڵات ئێران و ئیسرائیل، ئێران 700 سیخوڕ ئیسرائیل دەستگیر کردووە، هەروەها سێ کەسیان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل "موساد" لە سێدارە داوە.

ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی بڵاوی کردووەتەوە، ئێران 700 سیخوڕ ئیسرائیلی دەستبەسەر کردووە.

ئاژانسەکە بڵاویکردووەتەوە، "لە سەرەتای دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، تۆڕی سیخوڕی ئیسرائیل لەو وڵاتە چالاکییەکی ئەوتۆی هەبووە و دەزگای هەواڵگری و ئەمنیی ئێرانیش لە ماوەی 12 ڕۆژدا زیاتر لە 700 کەسیان دەستبەسەر کردووە".

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زۆربەی دەستبەسەرەکان لە پارێزگاکانی کرماشان، ئەسفەهان، خوزستان، فارس و لوڕستان بووە، لە کاتێکدا تا ئێستا ئاماری ورد بۆ ژمارەی دەستبەسەرەکان لە پارێزگای تاران ڕانەگەیەندراوە.

لە نێو ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی دەستگیرکراوەکان کراوە بریتین لە ئاراستەکردن و چاودێریکردنی فڕۆکەی بچووک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ، دروستکردنی بۆمبی دروستکراوی ماڵەوە، وێنەگرتنی شوێنە سەربازییە هەستیارەکان و گواستنەوەی زانیاری بۆ سوپای ئیسرائیل. 

هەر لە هەمان چوارچێوەدا ئاژانسی هەواڵی میزان سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڵاوی کردەوە، ڕۆژی چوارشەممە سێ کەس دوای ئەوەی بە تاوانی سیخوڕیکردن بۆ مۆساد و قاچاخچێتی کەلوپەلی بەکارهێنراو لە تیرۆرەکاندا سزا دراون، لە سێدارە دراون. ئەو ئامارە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی فەرمی دامەزراوە ئەمنیی و قەزاییەکانی ئێران بڵاوکراوەتەوە و ئەو دۆسیانە ناگرێتەوە کە پەیوەندییان بە هاووڵاتیانی بیانی دەستبەسەرکراوەوە هەیە.

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment