رووسیا: نرخی نەوت بۆ 65 دۆلار بەرزدەبێتەوە

نرخی نەوت هەڵدەگەڕێتەوە

K24 - ھەولێر

وەزیری وزەی رووسیا رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکەن نرخی نەوت بۆ ساڵی داهاتوو هەڵبگەڕێتەوە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بگاتە 65 دۆلار.

ئەلێکساندەر نۆڤاک وەزیری وزەی رووسیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا کە لە رێگەی ڤیدیۆكۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو رایگەیاند، راستە پێشبینی دەکەن نرخی بەرمیلێک نەوت لە ساڵی داهاتوو بۆ 65 دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام ئەگەری هەیە نرخەکەی هەڵبگەڕێتەوە.

وەزیری وزەی رووسیا ئاشکرای کرد، خواستی جیهان بۆ نەوت بە نزیکەی 9 بۆ 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە دابەزیوە، هۆکارەکەشی بۆ لێکەوتە نەرێنییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە نرخی نەوت هەفتەی رابردوو گەورەترین دابەزینی لەسەر ئاستی هەفتانە لە دوای سەرەتاکانی مانگی نیسانەوە تۆمارکرد.