گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا ده‌ستیان پێ كرده‌وه

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومه‌تی فیدراڵ ئاماژه به دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا ده‌كات و ده‌ڵێت: فڕۆکەخانەكه، بە دوو گەشتی هێڵی ئاسمانیی میدڵ ئێست و هێڵی ئاسمانیی تورکیا، دەستی بە کارەکانی کردووەتەوە.
چوارشەممە، 25ـی حوزه‌یرانی 2025، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومه‌تی فیدراڵ ڕایگه‌یاند، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە دوو گەشتی هێڵی ئاسمانیی میدڵ ئێست و هێڵی ئاسمانی تورکیا دەستی بە کارەکانی کرده‌وه.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومه‌تی فیدراڵ، هاوكات پێشبینی كردووه، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، هێڵی ئاسمانی عێراقی گه‌شته‌كانی زیاتر دەكات.
سيشەممە 24ـی حوزەیران، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومه‌تی فیدراڵ ڕایگه‌یاند، ڕۆژی چوارشەممە. واتە ئەمڕۆ، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی به شێوه‌ی پله‌به‌ندی له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و به‌سره بۆ ده‌ره‌وه، ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومه‌تی فیدراڵ جه‌ختی كردبووه‌وه، گه‌شته‌كان به شێوه‌ی پله‌به‌ندی ده‌بێت. هه‌روه‌ها گوتبووی، له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا، نزیکەی 90 گەشتی ئاسمانیی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە به‌ڕێوه چووه و زیاتر لە 24 هەزار و 900 سەرنشینی عێراقی له ڕێگه‌ی ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه گه‌ڕاونه‌ته‌وه عێراق.