ئوردن: له ماوه‌ی شه‌ڕی ئێران و ئیسرائیل، ڕووبەڕووی 400 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، كڵاوه‌ی جه‌نگی و مووشه‌ك بووینەوە

سوپای ئوردن ئاماژه به‌وه ده‌كات، له ماوه‌ی شه‌ڕ و په‌ره‌سندنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ڕووبەڕووی نزیكه‌ی 400 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، كڵاوه‌ی جه‌نگی و مووشه‌ك بوونەتەوە.
چوارشەممە، 25ـی حوزه‌یرانی 2025، سوپای ئوردن ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی شه‌ڕ و په‌ره‌سندنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ئێران و ئیسرائیل، له پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و موڵك و ماڵه‌كانیان، ڕووبەڕووی 156 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، 107 كڵاوه‌ی جه‌نگی و 102 مووشه‌ك بوونەتەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر ئێران و بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.
ئێران لە بەرانبەردا لە درەنگانی شەوی هەینی سەدان مووشەکی بالیستی ئاراستەی تەلئەڤیڤ کرد و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بەرپەرچی زۆرینەی مووشەکەکانی دایەوە. بەڵام ژمارەیەکیان کەوتەنە خوارەوە و لە ئەنجامدا چەندین باڵەخانە و خانوو، خاپوور بوون.