سبەینێ لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی، سبەینێ پێنجشەممە، لەسەرجەم دام و دەزگاکان پشووی فەرمییە.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی حوزەیرانی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: سبەی پێنجشەممە یەکەم ڕۆژی ساڵی 1446 کۆچییە.

هەر ئەمڕۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، سبەینێ پێنجشەممە، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی، لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمییە.

ڕۆژمێری کۆچیی لەلایەن خەلیفەی موسڵمانان عومەر کوڕی خەتابەوە دانراوە، لەو کاتەی پێغەمبەری ئیسلام لە مەکەوە بۆ مەدینە کۆچی کرد.

 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment