چالاكوانانی عێراقی: حكوومه‌ت ئایپاده‌كانی سه‌رژمێریی دانیشتووانی داوه‌ته ئوردن

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه دەنگۆیەک له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه و ده‌گوترێت، حكوومه‌تی عێراق، ئەو ئایپادانەی كه بۆ سه‌رژمێریی دانیشتووان به‌كاری هێناوه، داویه‌تیه حكوومه‌تی ئوردن؛ هاوكات وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌م باره‌وه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات.
چالاكوانانی عێراقی ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، حكوومه‌تی عێراق، ئەو ئایپادانەی كه بۆ سه‌رژمێریی دانیشتووان به‌كاری هێناوه، داوە به حكوومه‌تی ئوردن تاوەکوو له پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی دانیشتوواندا به‌كاری بهێنێت، كه بڕیاره له مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌م ساڵ به‌ڕێوه بچێت.
هاوكات، وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشەممە، 25ـی حوزه‌یرانی 2025، ڕوونكردنه‌وه‌ی دا و گوتوویه‌تی، ئەو ئایپادانەیان له شوێنێكی تایبه‌تدا هه‌ڵگرتووه و به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به شێوه‌ی خولی (دوري) دابه‌شی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌ربگرن.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سه‌رجه‌م ئایپادەکانیان سفر كردووه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌كی پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی دانیشتووانیان له‌سه‌ر نه‌ماوه.