سوپای پاسداران كوژرانی به‌رپرسی دۆسیه‌ی فه‌ڵه‌ستین له فه‌یله‌قی قودسی به فه‌رمی ڕاگه‌یاند

سوپای پاسدارانی ئێران، كوژرانی به‌رپرسی دۆسیه‌ی فه‌ڵه‌ستین له فه‌یله‌قی قودس ڕاده‌گه‌یه‌نێت؛ ده‌شڵێت چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه كوژراوه.
پێنجشه‌ممه، 26ـی حوزەیرانی 2025، سوپای پاسدارانی ئێران كوژرانی محه‌ممه‌د سه‌عید ئێزدی (حاجی ڕه‌مه‌زان)، به‌رپرسی دۆسیه‌ی فه‌ڵه‌ستین له فه‌یله‌قی قودسی ڕاگه‌یاند، كه ڕۆژی شه‌ممه، 21ـی حوزه‌یران له هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر قوم كوژرابوو.
سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووه، تەرمی حاجی ڕەمەزان لە مەزاری خاتوون مەعسوومە لە شاری قوم دەنێژرێت.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر ئێران و بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.
ئێران لە بەرانبەردا لە درەنگانی شەوی هەینی سەدان مووشەکی بالیستی ئاراستەی تەلئەڤیڤ کرد و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بەرپەرچی زۆرینەی مووشەکەکانی دایەوە. بەڵام ژمارەیەکیان کەوتەنە خوارەوە و لە ئەنجامدا چەندین باڵەخانە و خانوو، خاپوور بوون.