به‌شی شه‌شه‌می كتێبی 'بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی كورد' به زمانی عه‌ره‌بی بڵاو كرایه‌وه

به‌شی شه‌شه‌می كتێبی 'بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی كورد' كه له لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه نووسراوه، به زمانی عه‌ره‌بی چاپ كرا و بڵاو كرایه‌وه؛ چاپی یه‌كه‌می ئه‌م كتێبه كه له لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌رچوو، چه‌ند ژماره‌یه‌كی دیاریكراوه و ته‌نیا به سه‌ر چه‌ند شوێن و دامه‌زراوه‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت.
پێنجشه‌ممه، 26ـی حوزەیرانی 2025، به‌شی شه‌شه‌می كتێبی 'بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی كورد' كه له لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه نووسراوه، به زمانی عه‌ره‌بی چاپ كرا و بڵاو كرایه‌وه. ئه‌م به‌شه كه دوو به‌رگه و زیاتر له هه‌زار لاپه‌ڕه‌یه، پتر له 300 نامه‌ی له خۆ گرتووه، كه له نێوان سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركرده عێراقییه‌كان له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2003 – 2016 ئاڵوگۆڕ كراوه.
ئه‌م به‌شه‌ی كتێبه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی تایبه‌ت و جێی بایه‌خه، چونكه سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر زۆربه‌ی ڕووداو و پێشهاته هه‌نووكه‌ییه‌كانی تایبه‌ت به عێراق و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی.
ئه‌م چاپه‌ی به‌شی شه‌شه‌می كتێبی 'بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی كورد' به زمانی عه‌ره‌بی، ته‌نیا به‌سه‌ر زانكۆ، ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه، كتێبخانه گشتییه‌كان، دار ئه‌لمه‌دا و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن دابه‌ش ده‌كرێت، دواتریش چاپ ده‌كرێته‌وه و بازنه‌ی دابه‌شكردنی فره‌وانتر ده‌بێت و ده‌گه‌یه‌نرێته خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه و كتێبخانه‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه.
سه‌رۆك بارزانی له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2003 – 2016، وه‌رچه‌رخانی مێژوویی له عێراق و كوردستان ڕووی دا كه تێیدا ویست و خۆڕاگری گه‌لی به چڕی تاقی كرایه‌وه، هاوكات ده‌رفه‌تێكی زێڕینیش ڕه‌خسا بۆ ئه‌وه‌ی كورد ڕێڕه‌وێكی نوێ به‌ره‌و ئایینده‌یه‌كی زۆر سه‌قامگیرتر بگرێته به‌ر و پێك بهێنێت.
سه‌رۆك بارزانی هه‌روه‌ها تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2003 ڕۆڵێكی گه‌وره و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له ڕووخانی ڕێژیمی به‌عس بینی و پاشان هه‌مان ڕۆڵی گرنگی له بونیاتنانه‌وه عێراق و دانانی ده‌ستوور و پێكهێنانی حكوومه‌ت و كابینه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵی گێڕا.
سه‌رۆك بارزانی به خوێنه‌ری عه‌ره‌ب ده‌ڵێت، ته‌نیا وه‌كوو گێڕانه‌وه‌یه‌كی مێژوویی ئه‌م قۆناغه نه‌خوێنێته‌وه و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كات، به‌ڵكوو ده‌خوازێت ببێته پردێك بۆ هاریكاریی نێوان عه‌ره‌ب و كورد، نه‌خاسمه كه ئه‌زموون سه‌لماندوویه‌تی چاره‌نووسی هاوبه‌ش پێویستی بونیاتنانی گفتوگۆ و ڕێزگرتنی دوولایه‌نه.