دەم پارتی: پێویستە بە تەواوی چەک دابندرێت

گوتەبێژی دەم پارتی دەڵێت: هەمووان پێویستە هەست بە دادپەروەری بکەن و پێکهاتەکانی کۆمەڵگە بەبێ گوێدانە ئەوەی بە چ زمانێک دەدوێن، پێویستیان بە دیموکراسی هەیە.
ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی ئەمڕۆ هەینی، 27ـی حوزەیرانی 2025، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پێویستە بە تەواوی چەکەکان دابندرێن و هەموو ڕێکارێکی پێویستەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بەبێ هیچ دواکەوتنێک بگیرێتەبەر.
باسی لەوەش کرد، ئاماژە بۆ کۆدەنگییەکی گشتی لایەنەکان هەیە لەبارەی پرۆسەکە، بەڵام پێویستییان بە کاری کردەییە کە پشتگیری لە پرۆسەکە بکەن، چونکە پێویستیە هەموو پێهاتەکانی کۆمەڵگەی هەست بە یەکسانی دادپەروەریی بکەن.
دەربارەی دۆسیەی کۆبانێ، گوتەبێژی دەم پارتی گوتی: ماوەی تانەدان سنووردارە، 32 هەزار و 630 لاپەڕە دەرکەوتووە، ئەگەر بیانتوانی بوایە پاساوێکی یاسایی بدۆزنەوە، ئەوا ئەم پاساوە یاساییەیان دەنووسی بەبێ ئەوەی پێویستیان بە 32هەزار و 630 لاپەڕە بێت، ماوەی تانەدان تەنیا هەفتەیەکە، بەڵام تەنیا بۆ خوێندنەوەی پێویستی بە 90ڕۆژە،
ئایشە گول دۆغان، ئاماژەی بەوە دا، بڕیاری دادگا دژی هەموو پرەنسیپەکانی ئەم وڵاتە و ئێمەیە، تەنانەت دژی بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسییە و پێویستە دیموکراسی لە تورکیا بەرقەرار بێت.