دادگای ئیسرائیل داواكارییه‌كی ناتانیاهۆی بۆ دواخستنی دادگاییكردنی ڕه‌ت كرده‌وه

دادگای ئیسرائیل داواكارییه‌كی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی بۆ دواخستنی لێوه‌رگرتنی وته‌كانی به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی ڕه‌ت كرده‌وه؛ پێشتر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوای له دادگاكه كردبوو، بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
هه‌ینی، 27ـی حوزه‌یرانی 2025، دادگای ئیسرائیل داواكارییه‌كی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی بۆ دواخستنی لێوه‌رگرتنی وته‌كانی به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی ڕه‌ت كرده‌وه.
دادوه‌رانی دادگای ناوه‌ندیی له بڕیاره‌كه‌یاندا ده‌ڵێن: "داواكارییه‌كه‌ی ناتانیاهۆ به‌م شێوازه‌ی ئێستا، هیچ بنه‌ما و پاساوێكی وردی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری لێوه‌رگرتنی وته‌كانی سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه ڕووبه‌ڕووی كراونه‌ته‌وه، تێدا نییه."
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی خۆی به‌رانبه‌ر به دادگاییكردنی ناتانیاهۆ ده‌ربڕی بوو و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی كردبوو.
تره‌مپ له‌م باره‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) گوتبووی، ئه‌مه‌ریكا ئیسرائیلی ڕزگار كرد، ئێستاش ناتانیاهۆ ڕزگار ده‌كات.
بنیامین ناتانیاهۆ له‌وه‌ته‌ی ئایاری 2020ـوه، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی، ڕووبه‌ڕووی دادگاییكردن بووه‌ته‌وه، دواتر پارێزه‌ره‌كانی له 2023 به‌هۆی جه‌نگیی غه‌ززه‌وه و پاشانیش به‌هۆی جه‌نگیی ئیسرائیل به‌رانبه‌ر به حزبوڵلای لوبنانی داوای دواحستنی دادگاییكردنیان كرد.
ناتانیاهۆ چه‌ند تۆمه‌تێكی ڕووبه‌ڕوو كراوه‌ته‌وه، له‌وانه ده‌گوترێت ژماره‌یه‌ك دیاریی گرانبه‌های وه‌كوو جگه‌ره و مه‌ی و جوانكاریی وه‌كوو به‌رتیل وه‌رگرتووه، كه به‌هاكه‌یان له سه‌رووی 260 هه‌زار دۆلار.