چالاكانی مه‌ده‌نی: بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له قوتابخانه‌كانی به‌غدا ده‌ستی پێ كردووه

چالاكانی به‌غدا ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، قوتابخانه‌كانی شاره‌كه له لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقه‌وه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌قۆسرێنه‌وه؛ هاوكات وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فیدراڵ داوای كردووه به په‌له لێكۆڵینه‌وه له‌م بابه‌ته بكرێت.
هێشتا كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واوكردنی ئه‌رك و كاره‌كانیه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له 11ـی تشرینی دووه‌می 2025، به‌ڵام چالاكوانانی به‌غدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ر له واده‌ی یاسایی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، قوتابخانه‌كانیان له شاره‌كه‌یان قۆستووه‌ته‌وه و بانگه‌شه‌یان به نهێنیی ده‌ست پێ كردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 27ـی حوزه‌یرانی 2025، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فیدراڵ ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌م باره‌وه بڵاو كرده‌وه و تێیدا باسی له‌وه كردووه، ئیبراهیم نامس جبووری، وه‌زیری په‌روه‌رده فه‌رمانی كردووه به په‌له لێژنه‌یه‌ك له‌م باره‌وه پێك بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ست پێ بكات.
ئیبراهیم نامس جبووری داواشی كردووه، ئه‌وانه‌ی قوتابخانه‌كانیان قۆستووه‌ته‌وه، له لایه‌ن لێژنه‌كه‌وه ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی بكرێنه‌وه.
9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، بڵاوی کردەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.